ئەگەر رۆژانە سێ یان حەوت دەنک خورما بخۆیت، چی روودەدات

خورما، یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکیە بەسوودەکان بۆ تەندروستی، چونکە چەندین ماددەی سوودبەخشی لەخۆگرتووە، لەهەمانکاتدا دەکرێت وەک بەدیلی شەکر بەکاربهێنرێت

ئەگەر رۆژانە سێ یان حەوت دەنک خورما بخۆیت، چی روودەدات؟

1-لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە دەتپارێزێت، چونکە ماددەی دژەئۆکسانی تێدایە.

2-رێگری لە قەبزی دەگرێت، چونکە پێکهاتەی ریشاڵی تێدایە.

3-باشترین سەرچاوەی ڤیتامینەکان و کانزایە، بەتایبەت ڤیتامین بی6 و مەگنسیۆم.

4-باشترین ژەمە پێش راهێنانی وەرزشی، چونکە وزە و توانایەکی باش دەدات بە جەستە.

5-دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە ماددەی دژەهەوکردن، هەربۆیە لەش لە هەوکردن دەپارێزێت.

6-بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پێکهاتە ریشاڵیەکان، کرداری هەرس چالاکدەکات.

7-یاریدەی ئەو کەسانەی دەدات کە کێشەی کەم خوێنیان هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن.

8-بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە سیلینیۆم و مەنگەنیز و مەگنیسۆم، ئێسک لە پوکانەوە دەپارێزێت و بەهێز و پتەوی دەکات.

 

Back to top button