ئایا ده‌زانی خواردنی ٥ دانە قارچك لە رۆژێکدا چەند سوودی ھەیە

خواردنی قارچک لەش بە تەندروستی دەھێڵێتەوە و ڕێگریی لە دروستبوونی چەندین جۆری نەخۆشیش دەکات.

توێژینەوە ئەمریکییەکان دەریان خستووە کە خواردنی ٥ دانە قارچک ڕۆژانە لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە دەمانپارێزێت ھەروەھا ئەگەرەکانی تووشبوون بە نەخۆشی خڵەفان کەمدەکاتەوە.

قارچک سوودی ھەیە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە ۹۰%ی پێکھاتووە لە ئاو، جگە لەوەش چەورییە زیانبەخشەکان دەسوتێنێت، ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، لەگەڵ ئەوەشدا سوودی ھەیە بۆ پێستی مرۆڤ، خواردنی قارچک پێست جوان دەکات و لە ماندووبوون و پیربوون دەیپارێزێت.

توێژینەوەکان ئەوەشیان سەلماندووە، کە خواردنی قارچک ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەکات و مرۆڤ لە جەڵتەی مێشک دەپارێزێت.

 

Back to top button