پۆمپیۆ: ئامادەم سەردانی ئێران بكەم بۆ ئەنجامدانی دانوستان

وەزیری دوەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئامادەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان و راستەوخۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ گەلی ئێراندا سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمەریكی رایگەیاند  “ئامادەیە بچێتە تاران و سەبارەت بە سیاسەتەكانی ئەمەریكا و ئاشكراكردنی راستییەكان، لە نزیكەوە لەگەڵ گەلی ئێرانی قسە بكات”.

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشكرد “ئەو ئامادەیە بۆ گەلی ئێرانی روون بكاتەوە كە سەركردایەتی ئێران چی نەهامەتییەكیان رووبەرووی گەلەكەیان كردووەتەوەو چۆن وڵات و گەلی ئێران بەرەو نەهامەتی دەبەن”..

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژ بەرۆژ مشت و مڕو  ململانێكانی  نێوان هەردوو  وڵات بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت”..

 

Back to top button