پارتی ۹ پۆستی لەپارێزگای موسل بەدەستهێنا و یەكێتیش تا ئێستا چارەنوسی نادیارە
دوای پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك كە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەخۆدەگرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان و فراكسیۆنەكانی دیكە لەسەر دابەشكردنی پۆستەکانی پارێزگاكە رێككەوتن، هاوكات ژمارەیەك فراكسیۆن ئۆپۆزیسیۆنبوونیان هەڵبژارد، یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش هێشتا خۆی یەكلانەكردووەتەوە.
بەركات شەمۆ، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند لەسەر بنەمای هەڵبژاردنەكانی ۲۰۱۳ پۆستەكانی پارێزگای نەینەوا دابەشكران، فراكسیۆنی پارتیش كە لە كۆی ۳۹ كورسی ۹ كورسی هەیە پۆستی جێگری یەكەمی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی بەدەستهێنا.
شەمۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێك لە برایان ئۆپۆزیسیۆنبوونیان هەڵبژارد، لەوانە بەرەی توركمانی چوار ئەندام، پارتیی ئیسلامی ۱ ئەندام ، برایانی عەرەب نزیكەی چوار بۆ پێنج ئەندام، بەهەموویان دەگاتە ۱۰ تاوەکو ۱۱ ئەندام ئۆپۆزیسیۆنبوونیان هەڵبژاردووە.