مەحمود عەبباس هەموو گرێبەستەکانی فەلەستینی لە گەڵ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە
مەحمود عەبباس سەرۆکی پارتی خۆبەرێوەبەری فەلەستینی رایگەیاندووە هەموو پەیماننامەو گرێبەستەکانی ئەو ناوچەیە لە گەڵ ئیسرائیل سڕ دەکرێن .
عەبباس کە ئەم بڕیارەی لە وتارێدا لە ڕامەڵلا ڕاگەیاند گووتیشی هاوکات کۆمیتەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە سەر ئەم بڕیارە پێک دێنێت .
لە دووای پەرە ئەستاندنی گرژییەکان نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ، ئەو بڕیارە وەک هەڕەشەیەک ئەژمار دەکرێت و یەکەم جاریشە لە لایەن بەرپرسێکی باڵاوە ئەم بڕیارە بە فەرمی ڕادەگەێندرێت .
ئیسرائیل و پارتی خۆبەرێوەبەری فەلەستینی لە چەندین بوواری وەکوو دابین کردنی ئاو و کێشە ئەمنی و ئاسایشیەکان پێکەو هاوکاریان هەیە بۆیەش ئەم بڕیارە دەتوانێت کارتێکەری نەرێنی لە سەر بوواری ئاسایشی باریکەی رۆژئاوایی رووباری ئوردن دروست بکات