پەرلەمانتارێکی ئاڵمانیا : پرۆژەکانی چاکسازی مەسرور بارزانی پشتیوانی هاووڵاتیان بۆلای خۆی ڕادەکێشێت
لە چاوپێکەوتنێکی کوردستان 24 لە گەڵ هێلین سۆمەر ئەندام پەرلەمانی ئاڵمانیا لە باڵی چەپ ، وێڕای پیرۆزبایی کردنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت هەرچەند مەسرور بارزانی پێشینەی کەسایەتی و بنەماڵەیی لە بزوتنەوەی سەربەخۆ خوازی کوردی لە پشتە ، بەڵام خۆشی ئەرکێکی ئێجگار قورسی لە ئەستۆ گرتووە .
هێلین سۆمەر هەروەها پەی وایە پێویستە مەسرور بارزانی پلانەکانی سیاسی ، ئابووری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بەهێز بکات و بە پێی بەرنامەی ڕاگەیاندنی خۆی لە ڕەوتی چاکسازی ڕیشەییدا هەنگاوی ئەرێنی بنێت ، چوونکە ئەم کارە دتوانێت ببێتە هۆکاری پاڵپشتی و پشت ئەستووری هاووڵاتیان بە خۆیی وکابینەکەی ، واتە شەڕی گەندەڵی یەک لە هەرە گرینگەکانی دەبێت .