سی ئێن ئێن : ئێران مووشەکی شەهابی 3 ی تاقیکردۆتەوە

 

پەیامنێرێکی “سی ئێن ئێن ” لە تویتێکدا لە زار بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکاوە بڵاوی کردۆتەوە رۆژی چووارشەممەی رابردوو ئێران مووشەکێکی مام ناوەندی  بە ناوی شەهابی 3 تاقیکردۆتەوە .هەمان هەواڵ فۆکس نیوز یش بڵاوی کردۆتەوە .

 

بارابارا ئیستار ئەم هەواڵەی لە یەکەم کاتژمێرەکانی دەستپێکی رۆژی هەینی بڵاو کردۆتەوە .

ئیستار لە زمان بەرپرسانی ئەمریکیەوە دەنوسێت ، ناوی مووشەکەکە شەهابی 3 یە ، مەودای 1000 کیلۆمەتری بڕیوە بەڵام نەگەیشتۆتە پێگە دەریاییەکانی هێزەکانی ئەمریکا .

ئەو بەرپرسە ئەمریکیە گوتوویەتی وای لێدانەوە بۆ دەکرێت ، هەڵدانی ئەم مووشەکە بۆ تاقیکاری و ڕاهێنانە لە چۆنیەتی پێکانی ئامانجەکانیدا

Back to top button