بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سووریا 6 ئێرانی کوژران

 

 

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند 6 ئێرانی کە هاوسەنگەری هێزەکانی سوپای سووریا بوون بە هۆی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری سووریا کوژراون

سەرلە ئێوارەی رۆژی سێشەمە چەند مووشەکێکی ئیسرائیلی ناوچەی ( تەل حەحرا ) هەڵکەوتوو لە پارێزگای دەرعایان لە باشووری پایتەختی  سووریا کردە ئامانج .

بە پێی مافی مرۆڤی سووری هاوکات دوو ناوچەی تریش کرابوونە ئامانجی مووشەکەکانی ئیسرائیل کە دەکەونە بەرزاییەکانی گوڵان کە لە ژێر دەستی دەسەڵاتی ئیسرائیل دایە .

ئاژانسی رۆیتەرز لە زمان سەرچاوە ئەمنیەکانی رۆژئاواواوە نوسیویەتی ئەو بنکە سەربازیانە سەر بە هێزەکانی ئێرانی بوون

Back to top button