حکومەتی عێراق  گواستنەوەی 4 هەزار کەس لە خانەوادەی داعش لە سوریاوە بۆ موسل ئاشکرا دەکات

 

 

ئەمڕۆ هەینی ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی پارێزگای موسل شێروان دووبەردانی نیازی حکومەتی عێراقی ئاشکرا کرد بۆ گواستنەوەی خانەوادەی داعشە عێراقیەکان ئەوانەی لە خیوەتگای هۆڵ لە سوریاوە بۆ پارێزگای موسل و بە دەست نیشان کراوەیی بۆ خیوەتگای جەدعە لە باشووری شاری موسڵ

 

دووبەردانی ئاماژەی دا کە گەڕانەوەی ئەو خانەوادانە مەترسیەکی گەورەیە بۆ بارودۆخی ئەمنی موسل بەتایبەتی بوونی نزیکەی 2000 منداڵی داعش لە نێوانیاندا و ئەوانەش وەكو بۆمبێکی کات نیشانکراون و مەترسیان هەیە بۆ هەموو ناوچەیەکی عێراق بۆیە بەهیچ شێوەیەك ئێمە ڕازی نین

 

گوتیشی ئەو زانیاریانەی بەدەستی کەوتووە لە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ فەرماندە ئەمنیەکانی موسڵ دووپاتی کردووتەوە کە خێزانە داعشیەکان دەستیان هەبووە لە تەقینەوەی ماتۆرسیکلەکەی ناوچەی مەجموعە لە ڕێگای هاندانی هەرزەکار و گەنجان بۆ ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی لە بەرامبەردا پەیوەندیان لەگەڵ دەبەستن

Back to top button