مێرکڵ داوا لە جۆنسۆن دەکات سەردانی بەرلین بکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/qalbi-wena-1-148.jpg)
ڕاوێژکاری ئەلمانیا ئەنگێلا مێرکڵ داوای لە سەرۆك وەزیرانی نوێ بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن کرد لەم زووانە سەردانی بەرلین بکات و لە پەیوەندیەکی تەلیفۆنی باس لە پەیوەندی دوو لایەنەی نێوانیان دا کرا و درچوونە چاوەڕوانکراوەکەی بەریتانیا لە یەکێتی ئۆڕوپا “برێکست ”
ئۆڵریکا دیمر جێگری ووتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینی گوتی جۆنسۆن داوەت نامەکەی قەبوڵ کردیە و لە پەیوەندی تەلیفۆنەکەی نێوانیان دا مێرکل پیرۆز بایی لە جۆنسۆن کردووە کە دەیەوێت دووبارە دانوستاندن بکات لەسەر ڕێکەوتننامەکەی تریزا مەی دەربارەی ” برێکست “