ژنێك لە مەکسیك دوو ئیسرائیلی دەکوژیت کە پەیوەندیان بە مافیاوە هەبوو

 

 

 

گرتە ڤیدیۆیەك نیشاندرا ساتی نزیك بوونەوەی ژنێکی مەکسیکی لە دوو کەسی ئیسرائیلی لە جێشتخانەیەكی قەرەباڵغ لە سەنتەری بازرگانی ” Artz pedregal ” لە بەشی باشووری پایتەختی مەکسیك و دەست ڕێژی گولەی کردە سەریان و هەردووکیانی کوشت و دەست بەجێ هەڵات لەگەڵ پیاوێك کە لەگەڵی دابوو تاوانی کوشتنی دوو کەسەکە تەنها 19 چرکەی خایاند و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کوژراوەکان پەیوەندیان بە مافیاوە هەیە و دەسەڵاتی دادوەریەکانی مەکسیك پێیان وایە ئەوەی ڕووی داوە تۆڵەکردنەوەی نێوان کۆمەڵەی مافیای تاوانباری مەکسیکی و ئیسرائیلی یە پاش هەڵاتنی بکوژ لە جێشتخانەی سەنتەری بازرگانی پیاوانی پۆلیس توانیان دەستگیری بکەن و تەنها ناوی یەکەمینیان ئاشکرا کرد ” Esperanza ” و تەمەنی 33 ساڵە و لە لێکۆڵینەوەکان بکوژ گوتی هۆی تاوانەکەی سۆزداریە بەڵام ووتەبێژی کاروباری دادوەری گوتی بکوژ بەکرێگیراوە و سەر بە یەکێ لە ڕێکخراوە تاوانبارەکانە و کوژراوەکان مافیای ئیسرائیلین و تێوەگڵاون بە قاچاغچیاتی مادەی هۆشبەر و فڕۆشتنی چەك

Back to top button