كێ لەپشتی رووداوەی تەقەكردنەكەی هەولێرە, ئەركی پەكەكە و میدیاكانی سلێمانی چی بوو؟

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دانپێدانانی ژمارەیەك تیرۆریستی رووداوەكەی هەولێریان بڵاوكردەوە لە دانپێدانانەكە لەگەڵ ئەوەی دەردەكەوێت كە پەكەكە هاوكاری ئەنجامدانی رووداوەكە بووە, دەردەكەوێت كە پیلانێكی نێو دەوڵەتی لە پشتی رووداوەكە بووە كە لە ریگای پەكەكە ئەنجامدراوە.
بە پێی وتەی سەرۆكی باندە تیرۆرریستیەكە, بۆتان ناوێك كە ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەرایەتی كەجەكە یە، وێنەی عوسمان كۆسەی بەرپرسی دیسكی ئێرانی لە كونسولخانەی توركیا، بۆ تیرۆرستانی هەولێر دەنێرێت لەگەڵ دەمانچەی كاتم.
تیرۆریستەكە ئاماژەش بەوە دەدات كە زانیارییان لە لایەن ئەو كەسەی نێو پەكەكە پێدراوە كە لە ریستۆرانتی هوقاباز دانیشتوونە پرسیار لێرە ئەوەیە بۆ عوسمان كۆسەی بۆ ناردوونە لەناو ئەو هەموو جێگرەی كونسوڵە ؟ ئایا ئێران بەشداری ئەم كارە بووە؟
بە پێی شرۆڤەی چاودیرانی سیاسی بۆ رووداوەكە, پیلانی ئەو رووداوە لە لایەن ئێرانەوە داندراوە, چونكە دیپلۆماتكارەكە سەرپەرشتی دیسكی ئێران بووە لە نێو كونسولخانە پەكەكە راسپێردراوە بۆ ئەوەی بەو ئەركە هەڵبستێت, بە بەڵگەی ئەوەی كە بەرپرسی دیسكی ئێران لە نیو كونسولخانەكە كراوەتە ئامانج.
هەروەها چاودێرانی سیاسی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هەڵمەتە میدیاییەكەی سلێمانی دژ بە رووداوەكە و هەوڵی ونكردنی راستیەكان و تێكدانی دۆخی دەروونی هاونیشتمانیان بەشێك بووە لەو پیلانەی كە داندراوە, پەكەكە لە رێگای سەربازی و میدیاكانی سلێمانییش لە رێگای پەیامی میدیای راسپێردراون بۆ ئەوەی رووداوەكە ئەنجامبدرێت و هەوڵی شاردنەوەی بكەرانی بدرێت.

Back to top button