سەرۆك وەزیرانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرد
دوای ئەوەی بۆریس جۆنسن بوو بە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا, مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردنی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیارد
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە پەیامەكەیدا، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن خواستن بۆ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ئاماژەی بەوە كردووە كە هەرێمی كوردستان و بەریتانیا پەیوەندییەكی دۆستانەیان هەیە و سوپاسی پشتگیریی جۆنسنیش دەكات لە هەرێمی كوردستان و دەڵێ “بە تایبەتی زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەكەم بۆ پشتگیریكردنتان، چ ئەو كاتەی شارەداری لەندەن بوون یان وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. ئێمە وەك دۆست و هاوبەشێك دەتوانین پشتتان پێببەستین”.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی پەیامەكەدا دەڵێت: “ئومێدەوارم لە پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكاندا لە نزیكەوە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتر بكەین”.