فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا لەژێر كۆنترۆڵی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەرچوو

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، بەشێكی زۆری ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق لەژێر كۆنترۆڵی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەماوە، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش دەلێت بازرگانی بەخوێنی گەلی كورد دەكەن و بەهیچ شێوەیەك ئامادە نین بریاراتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جێبەجێ بكەن.
 
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی دەلێت سەردانی ئاڵا تاڵەبانی بۆ لای مالكی گرژی لەنێوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەردوو باڵدا دروست كردووە، دوای لێكۆلینەوە دەركەوتووە بەبریاری هیچ باڵێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەچوونەتە لای مالكی و بریاری خۆیانە و پەیوەندیمان پێوە كردوون پێیان راگەیاندوین كە ئێمە سەربەخۆیان مامەڵە دەكەین.
 
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی راگەیاندوو، ئەو گەمەیەی بەناوی سەربەخۆی دەكرێت لەناو فراكسیۆنی یەكێتی گەمەیەكی مەترسیدارە و دەلێت زانیاری بەڵگەدارمان پێیە، هەرچی پارەیان پێ بدات پاڵپشتی دەكەن ئەگەر دژی كوردستانیش بێت، سەردانی ئەم جارەی ئەو كەسانە بەناوی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ دۆزینەوە رێگا چارەیەك بووە بۆ ئەوەی دەست بەسەر نەوتی كوردستان دابگیرێت لەلایان حكومەتی عێراق.
 
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەشلێت هەریەكەو لە ئەندام پەرلەمانی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بوونەتە پیاوی جیهەتێكی مخابەراتی و حشدی شەعبی و مالكی، دەلێت هەندیكیان لەلایان حشدی شەعبیەوە پارەیان پێدەدرێت و هەندێكیشان لەلایان مالكیەوە هەندێكیشان لەلایان ئێرانەوە پارەیان پێ دەدرێت، هەر یەكەو سەر بە لایانێكن و دەلێت بەهیچ شێوەیەك لەژێر كۆنترۆڵی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دا نەماون خەریكی بازرگانی كردنن لەگەڵ ئەو لایانانە.
Back to top button