شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا
دوای ئەوە دوێنێ شاندێكی باڵای عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیانكرد و لەگەڵ هەرەیەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی وەزیران و لێژنەی باڵای هەرێم كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، وەفدێكی هونەری هەرێم، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوانیان سەردانی بەغدا دەكات.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە: هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هونەری هەرێم، سەردانی بەغدا دەكەن، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەدواداچوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و یەكلایی كردنەوەی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوانیانە.
سەردانی شاندی هەرێم دوای ئەوە دێت كە شاندێكی باڵای عیراق كە پێكهاتبوون لە نوێنەری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت و وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێكیكە، سەردانی هەولێریان كرد و بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبوونەوە.