سوده‌كانی پرته‌قاڵ بۆ ئافره‌تان
وه‌ك دیاره خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی په‌رداخێك شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ كاريگه‌رييه‌کی بەسوودی هەیە له‌پاراستنی ته‌ندروستی پێست‌و نينۆك و قژدا.
بەپێی چه‌ند لێكۆلێنەوه‌يه‌ك پسۆڕانی خواردن له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئاوی پرته‌قاڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری (ڤيتامين C و پۆتاسيۆم و ترشي فۆليك)ه، ده‌توانێت کاریگەری گەورەی بۆ خانمان هەبێت له‌پاراستنی پێست‌و نينۆك و قژدا.
به‌وته‌ی پسۆڕانی خۆراك، ئه‌و ماددانەی له‌پرته‌قاڵدا هه‌يه كاريگه‌ریی هەیە له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكچوونی پێست له‌به‌رامبه‌ر تيشكي خۆردا، بۆ ئەم مه‌به‌سته‌ش ئامۆژگاريمان ده‌كه‌ن له‌پێناو سه‌لامه‌تی پێست و نينۆك و قژماندا، ڕۆژانه ئه‌و خۆراكانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤيتامين (C)ن کە ژەمە خواردنەکانماندا بەکاریان بهێنین.