نه‌جمه‌دین كه‌ریم هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
نووسینگەی پارێزگاری شەرعیی کەرکووک بە توندی وەڵامی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری دایەوە و هاووڵاتییانی لەوە دڵنیا کردەوە کە لە هەوڵەکانیان بۆ پاککردنەوەی کەرکووک ”لە جاش و خیانەتکاران و خۆفرۆشان“ بەردەوام دەبێت.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه هاتووه، دوای په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه چه‌ند ڕاگه‌یاندنێكی سێبه‌ر و داروده‌سته و چڵكاو خۆره‌كانی ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا و به‌شێكی تری خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌ستیان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگنده و لێدوانی درۆینه و دوور له ڕاستی دژ به د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتوووه، ئه‌وان هه‌ر ساتێك به ڕوویه‌كی ڕه‌شی ناشرین كه له ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م گرووپه نزیكه شتی بێ بنه‌ما و ڕاپۆرت و هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و گرووپه ئه‌وانه‌ن كه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان كرد و 51%ی خاكی كوردستانیان ته‌سلیم به ناحه‌زان و داگیركه‌ران كرد، ئێسته بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌یان و سپیكردنه‌وه‌ی ڕووی ڕه‌شی خۆیان هه‌واڵی بێ بنه‌ما و دوور له ڕاستی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه ئاماژه دراوه، به خه‌ڵكی كه‌ركووكی سه‌ربه‌رز و كوردستان زۆر وریا و تێگه‌یشتوون و هیچ باوه‌ڕێكیان به خیانه‌تكاران و خۆفرۆشان نه‌ماوه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ڕۆژێك بێ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان له نه‌ته‌وه‌كه‌یان و شاره‌كه‌یان كردووه ڕاده‌ستی دادگای میله‌ت بكرێن و بگه‌ن به سزای خۆیان.
هاووڵاتییانیشیان لەوە دڵنیا کردووەتەوە کە لە کاری خۆیان بەردەوام دەبن و ”پروپاگەندەی ئەو گرووپە خیانەتکارە“ هیچ کارێکیان لێ‌ناکات، بەڵکوو زیاتر ھەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ پاککردنەوەی کەرکووک لە ”جاش و خیانەتکار و خۆفرۆشان“.
پێشتر نەجمەدین کەریم ڕایگەیاندبوو کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی کەرکووك، لیستێکی دەبێت و لەمبارەیەشەوە لەگەڵ پێکهاتەکان لە گفتوگۆ دایە.