کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان راگهیهندرا
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە نێوان 25 بۆ 44 پلەی سیلیزیدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ههولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبێت و نزمترین 25 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 41 پلە و نزمترین 25 پلەی سیلیزی دەبێت.
ئەمڕۆش لە دهۆك بەرزترین 41 پلە و نزمترین 23 پلە دەبێت، لە كهركوك بەرزترین پلە 44 پلهی سهدی و نزترین 27 پلە دەبێت.
هەروەها سبەی هەینیش بەرزترین پلەی گەرما لە ههولێر 42، سلێمانی 40، دهۆك 40، كهركوك 43 پلهی سهدی دهبێت.