مالیكی بۆ بەشێك لە هەرزەسیاسییەكانی كورد لە بەغدا بووەتە قیبلە و موراد و قدوە.
زكری موسا
لەدوایین نمایشی كۆیلایەتیان بۆ ئەم گەندەپیاوە فڕاكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا سەردانی مالكیان كردووە و داوایان لێ كردووە نەوتی كەركووك لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت و لەدەست كوردستان دەربهێنرێت ئەویش بە بیانووی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.
خۆ هەر ئەو برادەرانە بوون پێشنیاری نانبڕینی كوردیان دایە مالیكی بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بكەوێتە سەر ئەژنۆ و دەستبەرداری سەربەخۆیی ببێت. ئەگەر مەبەستیان دابینكردنی مووچەیە با مالیكی ناچار بكەن بودجەی كوردستان بگەڕێنێتەوە نەك ئەوەی كەركووك لە كوردستان داببڕێنن و بیخەنە ژێر ڕكێفی مالیكی.
ڕێگەی دروست ئەوەیە: چۆن بودجەی كوردستانتان لەڕێگەی مالكیەوە بڕی ئەوەهایش لەڕێگەی مالیكیەوە بیگەڕێننەوە، ئەوكات خەڵك دەستخۆشیتان لێ دەكات. غەیری ئەوە هەرچی بكەن كۆیلایەتی و جاشایەتییە بۆ مالیكی.