سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میری نوێی ئێزدییانی جیهان دەکات
بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك میری ئێزدیانی جیهان ، ئەمڕۆ شەممە 27ی 7ی 2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد”.
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ میری نوێی ئێزدییان خواست و ئاماژەی بەوەدا کە خوشك وبرایانی ئێزدی پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن وحکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشت ویارمەتیدەریان دەبێت و وەک هەمیشە هەوڵدەدات خزمەتێکی شایستەتری خوشک وبرا ئێزدییەکان بکات و لە ئێش و ئازارەکانیان کەم بکاتەوە”.
میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد”.