لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ترەمپ و جۆنسۆن کێشەکانی ئێران تاوتوێ دەکەن
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا کێشەکانی ئێران و ئەو گرژییانەی ئیستا لە ئارادان سەبارەت بە کەشتیەنەوت هەڵگرەکان هێنایە بەر باس و گفتوگۆ .
وێڕای پیرۆزبایی دوبارەی ترەمپ لە بۆریس جۆنسۆن ، پێداگری لە هاوکاری نێوان ئەمریکا و بەریتانیای بە هەنگاوێکی گرینگ وەسف کرد .
هەر لەم بارەوە بەریتانیاش ڕاگەیەندراوێکی بە پێوەری ئەم هەوالەوە بڵاو کردەوە کەتەیدا هاتووە ، هاوکاری لەندەن و واشنتۆن دەتوانێت چارەسەری کێشەکان بکات