عەممان خەریکی نێوەندگیرییە لە نێوان ئێران و بەریتانیا
راگەیەندنەکانی ئێران باس لە سەفەری وەزیری دەرەوەی عەممان بۆ تاران دەکەن دەڵێن ئەم سەردانە بۆ ڕاوێژی بەردەوامی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەبێت و سەبارەت بە ئاڵ و گۆڕەکانی ئیستای ناوچە قسە دەکەن و لە گەڵ محەممەد جەواد زریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش کۆبوونەوەی تایبەتی دەبێت .
لە لایەکی تریشەوە هەمان ئەو راگەیەندنانە ئاشکرای دەکەن سەردانی وەزیری دەرەوەی عەممان بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئێران و بەریتانیا دەبێت سەبارەت بە کەشتیە دەست بەسەرکراوەکانی هەردووک وڵات .
وەزارەتی دەرەوەی عەممان پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو سەردانی ( بن عەلەوی ) لە پێناو چۆنیەتی بەردەوامی پێوەندییەکانی دوو وڵات و تاوتوێی ئاڵ و گۆڕەکانی ئیستای ناوچەدا دەبێت .