وەستانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفال لە سەماوە جێگەی پرسیارە
تاقانەی ئەنفال داواکاری تایبەتی بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفال لە سەماوە هەیە ، ئەو ئەنفال کراوانەی سەربە سنووری گەرمیانن بەشێوەی جیاواز کۆمەڵکوژ کراوون ، وەزارەتی شەهیدانیش روونکردنەوەی لە سەر دەدات .
فوئاد عەسمان وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان بۆ ڕاگەیەندنەکانی کوردستانی و عێراقی ئاشکرا دەکات لە سەر داوای تەیموور کە بە تاقانەی ئەنفال ناسراوە ، پرۆسەی هەڵدانەوەی ڕووفاتی ئەنفالەکانی گەرمیان لە سەماوە وەستاوە ، چوونکە تاقانەی ئەنفال پەی وایە لە ژێر ئەم چینە رووفاتەوە ، چینێکیش لە ژێر ئەوانەوە بوونیان هەیە .
وەزارەتی شەهیدان دەڵیت لەم بارەوە لە گفتوگۆدان و لە پاش ماوەیەک وەستان دەست بە هەڵدانەوەی هەرسێک گۆڕە بە کۆمەڵەکەی تریش دەکرێت .
گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە بیابانی سەرماوە لە پارێزگای موسەنای باشووری عێراق نزیکەی 80 ژن و منداڵی کوردی دەڤەری گەرمیانی لە خۆ دەگرێت کە لە ساڵی 1988 لەلایەن حکوومەتی بەعسەوە ئەنفال و کۆمەڵکوژ کراون ..