پەرلەمانی کوردستان کار لە سەر پەسەند کردنی پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە ئیزیەکان دەکات
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان وێرای ئاراستە کردنی پیرۆزبایی لە میری نوێی ئیزدیانی کوردستان و جیهان ، باس لە پەسەند کردنی پرۆژە یاسایەکی تایبەت بە کۆمەڵکوژی کوردانی ئیزدی دەکات کە بتوانن لە دادگا نێودەوڵەتیەکانەوە کاری بۆ بکەن
دەقی پەیامی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
بۆ بەڕێز میر حازم تهحسین بەگ
بەبۆنەی هەڵبژاردنت بەمیری ئێزدییانی کوردستان و جیهان گەرمترین پیرۆزبایت ئاراستە دەکەین.
کوردانی ئێزدی پێکهاتەی رەسەنی ئەم وڵاتەن، پەرلەمانی کوردستانیش پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزدییەکانی لەبەردەستدایە و هەوڵدەدەین بەزوویی پەسند بکرێت و لەگەڵ پەرلەمان و حکوومەتی عێراق لەسەر هێڵ دەبین. بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتین بۆ ئەوەی کەیسی کۆمەڵکوژییەکەی خوشک و برایانی ئێزدی بە فەرمی دانی پێدا بندرێت و تاوانباران دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانییەکانیش بکرێتەوە.
جارێکیتر پیرۆزبایى لە بەڕێزتان و تەواوی کوردانی ئێزدیی کوردستان و جیهان دەکەین.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان