هیندستان داوایەک ئاراستەی ئێران دەکات

 

 

وەزارەتی دەرەوەی هیندستان رۆژی شەممە وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئازاد بوونی 9 کرێکاری کەشتی نەوت هەڵگری ( ریاح ) ی هیندستانی ، داوا لە ئێران دەکات هەموو کرێکارانی هەردووک نەوت هەلگرە دەست بە سەر کراوەکان ئازاد بکات .

هەواڵی ئازادی 9 کرێکاری نەوت هەڵگری ( ریاح ) ی هیندستانی رۆژی هەینی لە ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتەوە بڵاو کرایەوە ، راویش کۆمار وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان لەم بارەوە گووتی بە زووترین کات هەر 9 کرێکارەکە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەین .

راویش کۆمار رۆژی شەممە گووتی باڵیۆزخانەی هیندستان لە تاران بە شێوەی فەرمی داوای لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە پێویستە هەموو کرێکارەکان بێ جیاوازی ئازاد بکرێن .

Back to top button