بەرزبوونەوەی حاڵەتی خۆکوشتن لە نێوان پۆلیسی فەڕەنسا

 

 

دەزگا ڕۆژنامەوانیەکانی فەڕەنسا ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایان کرد کە حاڵەتی خۆکوشتن لە ساڵی 2019 لە نێوان پیاوانی پۆلیسی لە وڵات گەیشتووتە ئاستێکی پڕ لە نیگەرانی و سەرچاوەکان گوتیان تەنها لە یەك هەفتە دا 4 لە پیاوانی پۆلیس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و لە سەرەتای ساڵی 2018 وە 43 کەس لە دەزگا ئەمنیەکانی فەڕەنسا خۆیان کوشتووە ؛

 

دینیس جاکوب ئەمینداری گشتی سەندیکای پیاوانی پۆلیس پێی وایە ئەم حاڵەتە بەهۆی پاڵپەستۆی کارە و پێویستە گرینگی بە بارودۆخی ژیانیان بدرێت و لە ڕاپۆرتێکی پەرلەمانی فەڕەنسا هۆشداری درا لە زیادبوونی حاڵەتی خۆکوشتن بەتایبەتی بوونی چەك لە بەردەستی پیاوانی پۆلیس ئەمەش وای کردووە تەنها لە ساڵی 2018 نزیکەی 35 پۆلیس و 33 لە پیاوانی دەزگای ئەمنی ” درك ” کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنـن ؛

Back to top button