قاسم سولەیمانی گۆڕانکاری لە تۆڕی دارایی ئێران دەکات لە عێراق

 

 

فەرماندەی فەیلەقی قودس قاسم سولەیمانی و باڵی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سوپای پاسدارانی ئێران گۆڕانکاری نوێ لە فەرماندەی  کارکەرەکانی لێژنەی ئاوەدانکردنەوەی شوێنە پیرۆزەکان ئەنجام دا , ئەوانەی کار دەکەن لە نێو تۆڕێکی ئەمنی و دارایی بۆ بەڕێوەبردنی تەشەنەی دەسەڵاتی ئێران لە عێراق و لە هەمان کات دا یەکێکە لە تۆڕەکانی خۆ دزینەوە لە سزاکانی ئەمریکا .

 

ڕۆژی پێنج شەممە سوەیمانی هەڵساوە بە دانانی پارێزگای پێشووی کرمان محەمەد جەلال مەئاب وەك بەڕێوەبەری ” لێژنەی ئاوەدانکردنەوەی شوێنە پیرۆزەکان لە عێراق ” لە شوێنی حەسەن بڵارك کە 15 ساڵە بارەگای سەرەکی ئەو لێژنەیەی بەڕێوە دەبات و دایمەزراندووە وەكو ڕاوێژکار و جێگرەوەی خۆی لە عێراق بۆ بەڕێوەبردنی تۆڕە داراییەکانی ئێران

Back to top button