ئەندامێکی باڵای خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەستی لە کار کێشایەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/qalbi-wena-1-160.jpg)
بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکانی تایبەت بە خواکوڕک لە سلێمانی ، محەممەد تۆفیق ڕەحیم ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان تەنیا دەستی لە ئەندامێتی خانەی ڕاپەڕاندن کێشاوەتەوە نەک بە گشتی لە بزوتنەوەی گۆڕان .
سەرچاوەی هەواڵ لە ناو خۆی گۆڕانەوە گووتی : کێشەی نیوان محەممەد تۆفیق رەحیم و مستەفای سەید قادر بۆتە هۆکاری ئەم بڕیارە چوونکە پێشتر بڕیار وابوو محەممەد تۆفیق ڕەحیم وەک جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن گۆڕانەوە پێشنیار بکرێت .
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتی کۆبوونەوەی خۆیدا گرینگیەکی وەهای بە دەست لە کار کێشانەوەی محەمەد تۆفیق ڕەحیم نەداوە و زۆتر لە سەر دیاری کردنی پۆستەکان قسە کراوە .
![](http://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/06/goran-300x173.jpg)
محەممەد تۆفیق ڕەحیم یەک لە سەر کردەکانی پێشووی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بوو کە لە ساڵی 2009 ، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تر و نەشیروان مستەفا بزووتنەوەی گۆڕانیان ڕاگەیاند .