گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شارباژێر لە لایەن چەکدارانی ( پەکەکە ) گەمارۆ دراوە
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە دەستی “خواکوڕک” گەیشتووە گوندی گەلاڵەی ناوچەی شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی لە ئیستادا بە دەستی چەکدارانی ( پەکەکە ) گەمارۆ دراوەودۆخی ئالۆزەو دانیشتووانی گوند گوتوویانە لە لایەن چەکدارانی ( پەکەکە) وە بێڕیزیان پێدەکرێت ، ئەوە لە کاتێکدایە بە هۆی بوونی ئەم چەکدارانەوە گوندەکە بەردەوام لە ژێر چاوەدێری هێزی ئاسمانی تورکیا دایەو بەردەوام مەترسی بوردوومانیان لە سەرە .
هاوکات کەسێک لە دانیشتووانی گوند ئاماژەی بەوە کردووە بەهۆکاری شاخاوی بوونی ناوچەکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان تەنیا کانیاوەکانن ، کە هەمووی کانیەکانیش لە بەر دەستی چەکدارانی پەکەکەدایەو گرفت بۆ دابین کردنی ئاوی گوند هاتۆتە ئاراوە .
شایەتحالان دەڵێن چەکدارانی پەکەکە ئێمەیان کردۆتە قەڵغانی مرۆیی و تەنانەت بێرێزی بە ڕیش سپیەکانی گوندەکەشمان دەکەن .
چەند شوانێکی گوندەکەش بە خواکوڕکیان ڕاگەیاندووە لەبەر چڕی دارودەوەنی ناوچە و بوونی ورچ و گیانلەبەرو درندەیتر ئێمە پێویستیمان بە چەکە بەڵام چەکدارانی پەکەکە چەکەکانیان لێ ئەستاندوویین .
هاوکات قایمقامی ماوەت بۆ ڕاگەیاندنەکان باس لە وە دەکات ئەگەر دانیشتووانی گەڵاڵە و گوندەکانی تر سکاڵایان لەمبارەوە ئاراستە کەن ، ئەوان ئەنجوومەنی پارێزگا ئاگادار دەکەنەوە تا بەپێی یاسا لەم بارەوە هەڵویست بگرن