ئێران ســزادرا و دوبەی زەرەرمەندبوو

 

 

ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی بەریتانی ڕایگەیاند سزاکانی ئەمریکا لەسەر تاران کاری کردووتە سەر بازرگانی ئێران لەگەڵ دەوڵەتی ئیمارات و بەتایبەتی ئیمارەی دوبەی کە سڕکرا وەك سەنتەرێکی ئاسایی بۆ کارەکانی پەیوەست بە ئێران و بەرپرسێکی ئیمارات پێی وایە لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ پاشەکشێ لە مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئێران تۆمار دەکرێ بەهۆی ســـزاکانی ئەمریکا

 

دوبەی هەمیشە سەنتەرێکی ئاسایی بووە بۆ دامەزراوە بازرگانیەکانی ئێران لە دەرەوەی ووڵاتی خۆی و قەبارەی بازرگانی دوبەی لەگەڵ ئێران گەیشتووتە 70 ملیار دەرهەم کە دەکاتە 19 ملیار دۆلاری ئەمریکی و لە ساڵی 2016 ژمارەی ئێرانیەکان کە نیشتەجێ ئیمارات بوون 117 هەزار کەس بوون بەڵام ئێستا 73 هەزارن و تەنانەت ژمارەی گەشتیارانیش کەمی کردووە لە  700 هەزار گەشتیار ئێستا تەنها 350 هەزار گەشتیار ڕووی کردووتە ئیمارات بەهۆی پابەندبوونی بە سـزاکانی سەر تاران

Back to top button