ڕوسیا بە شێوەی بەرفراوان دەستی کردووە بە دەستگیر کردنی ناڕازیانی ناوخۆیی

 

 

هێزەکانی ئەمنی ڕوسیا رۆژی شەممە زیاتر لە 500 کەسیان دەستگیر کرد کە بەشداری خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتی بوون لە پایتەختی ئەو وڵاتە

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بەرپرسانی ڕوسیا ڕیژەی دەستبەسەرکراوەکانیان ئاشکرا نەکردووە بەلام گرووپەکانی دژی حکومەتی دەڵین تا ءیستا 520 کەس دەستبەسەر کراوون .

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکانی پایتەختی روسیا و داوای هەڵبژاردنێکی ئازادیان کرد ، ئەم خۆپیشاندانە لە سەر داوای گرووپە ئۆپۆزیسیۆنیەکانی ڕوسیاوە هاتبوە ئاراوە کە کەندیدەکانیان لە لایەن دەسەڵاتەوە ڕەت کرابوونەوە .

پێشتر حکومەتی روسیا چەند پالێوراوێکی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی مانگی سپتامبەری ئەو وڵاتە ڕەت کردبۆوە کە زۆربەیان وەک نەیاری دەسەلاتی ئیستا پێناسە دەکرێن

Back to top button