ئاگاداریەك لە دژە تیرۆری كوردستان
دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دان پێدانانی ژمارەیەك تیرۆریستی كردەی تەقەكردنەكەی هەولێری بڵاوكردەوە, ئەمڕۆ دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان لە ئاگاداری نامەیەك داوا دەكات هەركەسێك زاناری لە بارەی تۆمەتبارێك هەبێت دەزگا ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستانی لێ ئاگادار بكەنەوە.
لە ئاگادارییەكەی دژە تیرۆری كوردستان كە(خواكوڕك) بڵاو دەكاتەوە هاتووە:” “تۆمەتبار (سیاكۆ باقی عەبدولكەریم) لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە داواكراوە، ناوبراو تۆمەتبارە بە بەشداری كردنی لەكردەوە تیرۆریستییەكەی رۆژی 17ی تەمووزی شاری هەولێر، كە تێیدا كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر و دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا”.
هەروەها دژەتیرۆری كوردستان داوا لە هاونیشتمانیانی دەكات كە هەركەسێك زانیاری لەسەر تۆمەتبارەكە هەبێت بەزووترین كات پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەكانەوە بكات.
ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادارییەكەیە:-
ئاگادارییەك لە دژە تیرۆری كوردستانەوە
تۆمەتبار (سیاكۆ باقی عەبدولكەریم) لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە داواكراوە، ناوبراو تۆمەتبارە بە بەشداری كردنی لەكردەوە تیرۆریستییەكەی رۆژی 17ی تەمووزی شاری هەولێر، كە تێیدا كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر و دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەكەین، هەركەسێك زانیاری لەسەر ناوبراو هەیە بەزووترین كات پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەكانەوە بكات.
هاوكاریكردنتان، هاوكاریكردنی پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی هەرێمی كوردستانە.