میری حازم وەڵامی بەرپرسێكی پەكەكە دەداتەوە دەڵێت شنگاڵ بەشێكی دانەبڕاوی خاكی كوردستانە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ میری نوێی ئێزیدیان هەڵبژێردرا دوای چەند كاتژمێرێك لە لێدوانێكی میدیایی وەڵامی بەرپرسێكی پەكەكە دەداتەوە كە گوتبووی شنگاڵ ناوچەیەكی عێراقیە نەك كوردستانی, میری ئێزیدیان رایدەگەیەنێت:” شنگال خاكی هەرێمی كوردستانە و دەبێت كێشەكەی لە چوارچێوەی مادەی 140 لە دەستووری عێراق چارەسەر بكرێت”.

میرحازم تەحسین بەگ میری هەڵبژێردراوی ئێزیدیەكان لە لێدوانێكی میدیایی رایدەگەیەنێت:” شنگال بەشێكی دانەبڕاوە لە خاكی هەرێمی كوردستان و لێدوانی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی كەجەكە، “باڵی سەربازی پەكەكە”، كە گوتبووی شنگال خاكی عێراقە و كوردستان نییە، سەیرم بەو جۆرە لێدوانانەی بەرپرسانی پەكەكە دێت.

 

میری نوێی ئێزدیان داواشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد، كە كوردانی ئێزدی بە خاكەكەیانەوە ببەستێتەوە، پارێزگاری لە كوردانی ئێزدی بكات و كارێك بكات بۆ ئەوەی چیتر بەهۆی نەهامەتییەكانیان چاویان لە جێهێشتنی كوردستان نەبێت.

میر حازم دەشڵێت:” شنگال ناوچەیەكی مادەی 140ـە و دەبێت كێشەكەی لە چوارچێوەی ئەو مادەیەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بكرێت، ئاماژەی بەوەشدا، دوای هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەكانیان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك درێخی بۆ شنگال و خەڵكەكەی نەكردووە.

Back to top button