سیاسەتمەدارێكی ئەمریكا: لە داهاتوویەكی نزیكدا دەوڵەتی كوردستان دادەمەزرێت

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی هەرێمی كوردستان هەنگاوی گەورەی بەئاراستەی سەربەخۆیی نا, لە ئێستادا سیاسەتمەدارێكی ئەمریكا: لە داهاتوویەكی نزیكدا دەوڵەتی كوردستان دادەمەزرێت زۆرترین قسەی لەبارەوە دەكرێت لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی ‌و هەرێمی, تازەترین لێدوان سیاسەتمەدارێكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت دەوڵەتی كوردی لە داهاتویەكی نزیك دروست دەبێت.
(پیتەر گاڵبرەیت) سیاسەتمەداری ئەمریكی و باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە كرواتیا بە كوردستان24ی راگەیاندووە، لە داھاتوویەكی نزیكدا ھەرێمی كوردستان دەبێتە دەوڵەتێكی سەربەخۆ.
گاڵبرەیت لەبارەی كاردانەوەی وڵاتان لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان دەشڵێت” ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا مامەڵە لەگەڵ واقیعدا دەكەن، و زۆر وڵاتم بینیوە ئەمریكا دژی جیابوونەوەیان بووە، بەڵام كە جیابوونەتەوە یەكەم وڵات بووە دانی پێدا ناون.

Back to top button