ئاری هەرسین: باشترین چارەسەر ئەوەیە پەكەكە بچێتەوە باكوری كوردستان بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكات

 

دوای ئەوەی بەرپرسانی پەكەكە دەستیانكرد بە هەڵمەتێكی گەورەی میدیای دژ بە باشوری كوردستان و رایانگەیاند ناهێلن باشوری كوردستان بە تەنها ئازادبێت پەرلەمانتارێكی پێشووی پارتی رایدەگەیەنێت باشترین چارەسەر ئەوەیە پەكەكە بچێتە باكوری كوردستان ئەم كێشەیە لەكۆڵ ئێمە بكاتەوە,”.
ئاری هەرسین پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی رایگەیاندووە: ” پارتی حزبێك نییە دوێنێ دروستبووبێت هەستێت لەسەر هەر هۆیەك بێت دەستی بچێتە خوێنی برای خۆی، بۆیە دەنگۆی جولاندنی هێز دژ بە پەكەكە جگە لە هەواڵی سۆشیالمیدا و چەند میدیایەكی چەواشەكارهیچ راستیەكی نیە”.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پارتی گوتیشی:” لە جیاتی ئەوەی پەكەكە كێشەی گەورە بۆ دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دروستبكات باشترین چارەسەر ئەوەیە بچێتە باكوری كوردستان ئەم كێشەیە لەكۆڵ ئێمە بكاتەوە, چونكە هەمووان دەزانین توركیا بە پشتیوانی ئەمریكاو وڵاتانی دیكە بەهێزە خۆ پەكەكە پاڵەوان نییە بڵێن من لەم قەندیلە نایەمە خوارەوە با هەموو دونیا قسە بكات”.
هەروەها گوتیشی: “پەكەكە خۆی زەرەر دەكات دواتر كێشە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێتەوە كێشەكان ئابورین، سیاسین، سەربازین، هەتا ژینگەیین سەیری بناری قەندیل بكەن بزانن حكومەتی توركیا چی لێكردووە، بەوهۆیەوە چارەسەری كە نییە چارەسەر ئەوەیە پەكەكە باشوری كوردستان جێبهێڵێت بیاتەوە بەوخەڵكەی كەخۆیان خاوەنین، مەبەستم پارتی نییە خێزانێك لە هەڵەبجەوە لە خانەقینەوە بیەوێت گەشتێكی قەندیل بكات لە جیاتی ئەوەی خۆی بەخاوەنی بزانێت دەبێت مۆڵەت لە پەكەكە وەربگرێت ئاخر ئەمە چۆن دەبێت؟”.

ئاری هەرسین باسی لەوەشكرد، پەكەكە قبوڵی دەكات هێزێكی سەربازی لە هەرێمی كوردستان نەخێر دیموكرات و كۆمەڵەی ئێران بچن بۆ دیاربەكر و ماردیین و لەوێ بۆخۆیان مۆڵگە لێبدەن و نەهێڵن كەس بێت بەلایانە؟

Back to top button