بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا ده‌بێت زەردبوونی ڕەنگی چاو ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار

هەندێک جار کەسانێک تێبینی دەکەن ڕەنگی سپێنەی چاویان گۆڕاوە بۆ ڕەنگێکی زەردباو بێ گرنگیدان بەو گۆڕانە، بەڵام پزیشکان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم حاڵەتە ئاماژەیە بۆ نەخۆشی مەترسیدار و پێویست دەکات بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

سەرچاوە تەندروستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم ڕەنگ زەردبوونە  لە سپێنەی چاودا واتای توشبوونی کەسەکەیە بە نەخۆشییەکانی جگەر و داوای لەو کەسانە کرد هەر کات هەستیان بە هەر گۆڕانێک کرد لە ڕەنگی سپێنەی چاویاندا دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەن.

لەو نەخۆشییانەی دیکە کە هۆکاری ڕەنگ زەردی چاون هەوکردنی پەنکریاس،هەوکردنی جگەر، بەردی زراو و زەردوییش هۆکارێکی ترە بۆ زەردبوونی پێست و چاو.

Back to top button