شهش سوودی نوێی سێو ئاشکرابوو
سێو میوەیەکی زستانەیە و بە چەند ڕەنگ و تامێکی جیاواز دەستدەکەوێت، لەکۆنەوە وتراوە کە سێو زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی و یارمەتی باشتربوونی زۆر دۆخی نەخوازراوی تەندروستی دەدات، هەروەك پەندێکێش هەیە دەڵێت “ڕۆژی یەک سێو لە پزیشك بەدوورت دەکات”.
سوودە تەندروستییەکانی سێو:
- ئێسکەکان پتەو دەکات.
- یارمەتی باشتر بوونی ڕەبوو دەدات.
- ڕێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، مەمك، قۆلۆن، جگەر.
- ڕێگرە لە تووشبوون بە زەهایمەر.
- ئاستی کۆلسترۆل کەم دەکاتەوە.
- شەکرەی خوێن هاوسەنگ دەکات.