تەرمێك لە ماڵی یاریزانێکی ئارسیناڵ دەدۆزرێتەوە

تەرمی کەسێکی نەناسراو لە ماڵی یاریزانێکی یانەی ئارسیناڵ دەدۆزرێتەوە، بەڵام یاریزانەکە بێتاوان دەردەچێت.

لە میسر و لە باڵاخانەی محەممەد ئێل نێنی یاریزانی یانەی ئارسیناڵ تەرمی کەسێک دۆزراوەتەوە،بە پێی قسەی رۆژنامەکان ئەو کەسە هەوڵی دزینی داوە لە ماڵەکەی نێنی، بەڵام دواتر کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی کەس لە ماڵەکەدا نەبووە، تا ماوەیەک کەس بە هەواڵەکەی نەزانیوە.

ناسری باوکی محەممەدیش دەڵێت، ئەو شوێنە کەسی تێدا نەبووە و هیچی تێدانەبووە، لەبەر ئەوە پێشبینی دەکەم ئەو کەسە بۆ دزینی کێبڵی کارەبا هاتبێت و دواتر بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

Back to top button