ئیتۆ: ئاستی هازارد نزیكە لە میسی

ئەستێرەی كامیرۆنی ساموێل ئیتۆ باسی ئیدین هازارد دەكات و پێی وایە ئاستی نزیكە لە ئاستی میسی.

هاوینی ئەمساڵ ئیدین هازارد لە یانەی چێڵسیەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە كرد.

لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی ماركا ئیتۆ ووتی: هازارد پێوویستە تۆپی ئاڵتونی بباتەوە، ئێستا لە یەكێك لە باشترین یانەكانی جیهانە.

بەردەوام بوو ووتی: ئەو نزیكە لە ئاستی میسی، هیوادارم كاتێك ڕووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە لە باشترین ئاستیدا نەبێت.

هەروەها سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی نەیمار ووتی: ئەگەد بگەڕێتەوە ماڵەكەی خۆی ئەوا زۆر باش دەبێت بۆ داهاتووی.

 

Back to top button