پۆلیسی هەولێر: باوكی دوو منداڵ بە تاپڕ کوژرا‌

شەوی رابردو باوكی دو منداڵ “لەلایەن هاوڕێیەکیەوە” بە تاپڕ کوژرا‌وە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردو هاوڵاتییەك کە باوکی دوو منداڵە لەگەڵ دوو برادەری خۆی لە دەرەوەی ماڵی خۆیان یاری كۆنكانیان كردوە ‌و ئەو كەسانە لەكاتی یارییەكە تاپڕیان لەلابوە، دوای ئەوەی گاڵتەیان لەگەڵ یەکتری کردوە  بە هەڵە لەلایەن هاوڕێیەکیەوە کوژراوە”.

هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەشکردووە، دو هاوڕێکەی دەستگیركراون ‌و لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە بەردەوامە.

كوژراوەكە ناوی (هـ ، ن)ـە و تەمەنی 30 ساڵە ‌و باوكی دوو منداڵە ‌و لە گەراجی بەغدا کاریکردووە.

Back to top button