داڕمانی لیرە تورکی .. ئەردۆگان باس لە پیلانێکی دەرەکی دەکات

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان داڕمانی لیرەی گەڕاندەوە بۆ پیلانێکی دەرەکی و لەم ساڵانەی دوایی دا هەمیشە ئەم لێدوانانە دەدات هەر کاتێك تووشی شکستێکی سیاسی یاخود ئابووری ببایەوە و تەنانەت لە شکست هێنانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵ گوتی ئەمە پیلانی دەرەکیە بۆ بێ بەشکردنی حیزبەکەی لەم شارە پاشان ئاشکرابوو کە ڕاست نیە و بەتایبەتی لە دووبارە بوونەوەی هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی حیزبی ڕکابەر.”

لە ساڵی 2018 لیرەی تورکی داڕمانی بەخۆوە بینی و نزیکەی 30% بەهاکەی لە دەست دا و هەندێ لە شرۆڤە ئابووریەکان پێیان وایە کرژیەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەربارەی قەشە ئەندرۆ برانسۆن هۆی ئەو داڕمانە بوو و ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەردۆگان نڕخی سووی دابەزاند و گەیشتە 75 , 19% لە کاتێکدا پێشتر 24% بوو و نرخەکانی سووی بە ( ٲم الشرور ) واتە دایکی خراپەکاریەکانی ناوزەردکرد و پێ وایە بەربەستە لە پێش گەشەی ئابووری تورکیا.”

Back to top button