مستەفا قەرەسوو: رێگا نادەین كورد لە باشوری كوردستان لە ئارامی دا بژی

دوای دانپێدانانەكەی تیرۆرستانی ریستۆرانتی هۆقاباز لە شاری هەولێر، دۆڕانكاڵكان دەلێت هیچ ژیانێك نیە بۆ باشوور كە تێیدا ئارام بیت، هەروەها هەرەشە لە خەڵكی باشوری كوردستان دەكات و دەلێت، رێگا نادەین باشوری لە ئارامی دا بژی، لەبەرامبەر دا بەسێ هۆزات هاوسەرۆكی كۆماجڤاكێ كوردستان (كەجەكە) دەلێت شنگال خاكی كوردستان نیە و خاكی عێراقە”.

چاودێرانی سیاسی لەو باریەوە دەلێن، لە ئێستادا پەكەكە دەمامكی كوردایەتیان فرێداوە، دەزانن تازە ئەم دەمامكە هیچ سودێكی بۆ ئەوان نیە، ناچارن بە رووی راستەقینەی خۆیان لێدوان بدەن، لەو بارەیەوە مستەفا قەرەسوو دەلێت، رێگا بە ئارامی و خۆشگوزەرانی خەڵكی باشوری كوردستان نادەین، گەر پەكەكە لەناو بچێت دەبێت هەموو كوردیش لەناو بچێت”.

بەسێ هۆزات لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵەكانی سەر بە پەكەكە دەلێت ئێمە كە هاتین بۆ شنگال بۆ ئەوە بوو سوپای عێراق بەهێز بكرێت و عێراقی یەكگرتوو و یەكپارچە بپارێزین، وە دەشلێـت، ئەوانەی دەلێن شنگال كوردستانیە، راست نیە، شنگال عێراقیە و سەر بە عێراقی یەكگرتووە”.

 

Back to top button