چەند کاژێرێك پاش ئاهەنگەکەی بووك کوژرا و زاوا هەڵات دواتر بەبرینداری گەڕایەوە

‎لە ڕووداوێکی خوێناوی دا لە گوندی قەرنێن سەر بە سەنتەری باجووری پارێزگای منوفیەی دەلتای نیل لە میسر بووکێك بە ناوی ” مەنار م . ٲ ” کوژرا لەسەر دەستی مێردەکەی پاش 24 کاژێر لە گواستنەوەی.”

برایەکی بووکە کوژراوەکە گوتی ئاهەنگەکەیان ئێوارەی ڕۆژی هەینی بوو و ڕۆژی شەممە بە مەبەستی ئەحواڵ پرسین سەردانم کرد بەڵام بینیم خەڵتانی خوێن کراوە لە ماڵەکەی خۆی بێ ئەوەی هۆی تاوانەکەی بە ڕوونی دیار بیت و مێردەکەی هەڵاتبووە پاشان لە نەخۆشخانەی بەنهای زانکۆیی بە برینداری دۆزرایەوە و تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسی میسر بەردەوامە”.

Back to top button