دوو گورز لە یەك ڕۆژ دا .. حوسیەکان نەجرانی سعودیا دەکەنە ئارمانج
ووتەبێژی سەربازی حوسیەکان یەحیا سەریع ڕایگەیاند بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانی سعودی ئیماراتی لە نەجرانی باشووری سعودیە بە ڕۆکێتی بالیستی کرایە ئارمانج پاش چەند کاژێرێك لە بوردوومانی فڕۆکەخانەی ئەم شارە بە فڕۆکەی ئاراستەکراوی” قاسف کی 2 ” گوتیشی ڕۆکێتە بالیستیەکە ئارمانجی خۆی بە تەواوی پێکا و سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکانی خاپوور کرد و چەندین کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە و لە نێوانیان دا فەرماندەی ئەم بارەگایە”.
ئۆپەراسیۆنی بە ئارمانج گەیاندنی ئەم شوێنە گرینگە لە دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری هات و لەم ژوورانە جەنگەکانی سنووریان بەڕێوە دەبرد و کۆنترۆلی فڕۆکە ئاراستە کراوەکانیان دەکرد و پاش بوردوومانەکە فڕۆکەخانەی نەجران بەتەواوی بەکی کەوت و تا ئێستا هیچ لێدوانێك لە لایەن دەسەڵاتدارانی سعودیە نەدراوە کە ڕەتی بکەنەوە یاخود پشت ڕاست بکرێتەوە.”