گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی گرنگی بڵاو کردەوە
گوتەبێژی حكوومەت ڕوونكردنەوەیەك لەسەر موڵك و ماڵی وەزیرەكان بڵاو دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، پێویستە وەزیرەكانی پێشوو سەرجەم ئەو موڵك و ماڵانەی لەلایانە بگەڕێننەوە بۆ حكوومەت.
ئەمڕۆ یەك شەممە ۲۸ـی ۷ی ۲۰۱۹، لە ڕوونكردنەوەیەكی جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، لەبارەی بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەكان وەزیری پێشووی كشتوكاڵ لێدوانی داوە، ئێمە لە حكوومەتی هەرێم رای دەگەیەنین كە هیچ شتێك بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە.
دەقی روونکردنەوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز عەبدولستار مەجید، وەزیری پیشووی کشتوکاڵ، کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، ئێمە لە حکومەتی ھەرێم رایدەگەێنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پێداچوونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات، داواش لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی کابینەی پێشوو دەکات موڵک و ماڵی حکومەت لە ئۆتۆمبێل و خانووبەرە و هەر کەولوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاوەکو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە.
جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
۲۷ـی ۷ـی ۲۰۱۹