وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایەک ئاراستەی مامۆستایانی زانکۆ دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/qalbi-wena-1-165.jpg)
وەزارەتی خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە بەرنامەیەکی نوێدا داوا لە مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات ڕاوپێشنیارەکانیان بۆداڕشتنی پلانی چووارساڵی داهاتوو بۆ وەزارەت بنێرن .
هەرلەم بارەوە عەبباس ئەکرەم وتەبێژی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ میدیاکانی کوردستانی ڕاگەیاند بڕیاری دووایین کۆبوونەوەمان لە رێکەوتی 24/7/2019لە سەر پێکهێنانی لیژنەیەکی زانستی بووە کە ڕاو بۆچوونی مامۆستایانی زانکۆ بۆ پلانی چووارساڵی داهاتووی تێدا تاوتوێ بکرێت .
عەبباس ئەکرەم لە درێژەدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت : لە سەر داوای دوکتور ئارام ئەحمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، لە رێگەی ئەنجومەنی وەزارەتەوە ، ئیمایلێک کراوەتە وە، مامۆستایان لە ماوەی دە رۆژی داهاتووەدا دەتوانن پرۆژەو پێشنیارەکانیان بۆ ئەم ئیمانیکە بنێرن
(work.plan@mhe-krg.org)