بەشداری ئاڵمانیا لە جوڵەسەربازیەکانی کەنداوی عەرەبیدا پێویستە

 

 

 

حکومەتی بەریتانیا داوای لە ئاڵمانیا و وڵاتانی تری ئەورووپایی کردووە بۆ پاراستنی کەشتیە تیجاریەکانیان لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی پێویستە بە شێوەی چالاک لە پێک هێنانی هێزێی دەریایی هاوبەش لە کەنداوی عەرەبی بەشداری بکەن .

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ڕای سیاسەتمەدارانی ئاڵمانیایی بۆ بەشدرای کردنی هێزەکانی ئەو ڵاتە

ڤۆڵڤ گانگ ئیشنیگەر ، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ و نووربێرت روتگەن کە کارناسێکی باڵای سیاسی حزبی دیموکرات مەسیحی ئاڵمانیایە بە فەرمی داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان کردووە بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەشتیە تیجاری و نەوت هەڵگرەکانیان لە پێک هێنانی هێزی هاوبەشی کەنداوی عەرەبیدا بەشدار بێت .

پێشتر هایکوماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ، لە چاوپێکەوتنێکی تلویزیۆنی ( ڤونکە مودەیین ) ڕایگەیاندبوو کە دەسەلاتی ئاڵمانیا داوای بەریتانیا لەم بارەوە تاوتوێ دەکات .

Back to top button