ئێران : ناردنی هێزی دەریایی ئەورووپی بۆ کەنداوی عەرەبی پەیامێکی دوژمنکارانەیە

 

 

 

 

ئێران لە سەر داوای بەریتانیا بۆ جێگیرکردنی هێزی دەریایی ئەورووپایی لە کەنداوی عەرەبی کاردانەوەی هەیە و دەڵێت دەبێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچەدا .

پێشتریش سیاسەتمەدارانی ئاڵمانیایی پێشنیارێکی لەو سێوەیان ئاراستە کردبوو .

دابین کردنی ئاسایش بۆ کەشتیە نەوت هەڵگرەکان و هاوتوچۆی تیجاری لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی یەکەمجار پێشنیاری ژێنڕال جۆزێف دانفۆرد ، بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی سوپای ئەمریکا بوو .

ئاماژەی ئاژانسی رۆیتەرز بە قسەکانی عەلی ڕەبیعی ، وتەبێژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لە ماڵپەڕی ( ئێران ئانلاین ) دا بڵاو بۆتەوەو تەیدا هاتووە ، کاتێک گوێمان لێ بوو ئەوان ئامانجیان وایە هێزی دەریایی هەناردەی ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی بکەن ، زوو تێگەیشتین  ئامانجێکی دوژمنکارانەیە ، دڵنیاشین ئەوە دەبێتە هاندەر و پەرە ئەستاندنی زیاتری گرژییەکانی ناوچەیی و جیهانی .

Back to top button