نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرز بوونەوە

خواكوڕك
 
دوای رێكەوتنی ولاتان ئۆپیك لەسەر نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرز بوونەوە، ئەمرۆ 1ی 12ی 2016 نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 52 دۆلار و 9 سەنت فرۆشرا.
 
رۆژی چوارشەممە 30ی 11ی 2016 وڵاتانی ئۆپیك بۆ بەرهەم هێنانی نەوت، لە ڤیەننا پایتەختی نەمسا، كۆبوونەوە بەمەبەستی سنورداركردنی هەناردەی نەوت بۆ بازارەكانی جیهان.
 
 
پێشتر ناکۆکى نێوان ئێران و عێراق و سعودیەیان بە هۆکارى ڕێکنەکەوتى وڵاتانى ئۆپیک دادەنرا، بەڵام لەم كۆبوونەوەیە توانرا، بەزووى بگەنە ئەنجام و بۆ یەکەمجار لە دوای هەشت ساڵ، وڵاتانی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و بەپێی ڕێکەوتنەکەش ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە کەمدەکەنەوە.
 
شایانی باسە پێشتر ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکەش، ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستى بەرهەمهێنانى ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.
Back to top button