یەکێتی ئەورووپا ناڕەزایەتی خۆی لە هەمبەر روسیا دەربڕی
یەکیتی ئەورووپا دەستگیر کردن و داپلۆسینی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری لە مۆسکۆ مەحکوم دەکات .
وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا سەرکوت کردنی خۆپیشاندانەکانی مۆسکۆ بە پێشێل کردنێکی ئاشکرای یاسایی دەزانێت .
بە پێی ئاماری ئۆپۆزیسیۆنەکانی ڕوسیا تا ئیستا لە سەروی هەزار کەس واتە 1370کەس دەستبەسەر کراوون .
بە پێی سەرچاوەی هەواڵی فەڕەنسا ، مایاکۆسیانیچ ، وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا رۆژی یەکشەم ڕایگەیاندووە سەرکوت کردنی کەسانی ناڕازی بەم شیوە دڕندانە ، پێشێل کردنی یاسای بنەڕەتی ڕوسیا و بنەماکانی مافی مرۆڤە